نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی زمانی دایك پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاراستنی زمانی دایك، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەی دا رایگەیاندوە، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، شانازی دەكەین كە هەرێمی كوردستان لانكەی فرەیی و پێكەوەژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمان و كولتوورە جیاوازەكانە.
باسی لەوەشكرد، پابەندیمان بە برەوپێدان و پێشخستنی زمانی دایك بۆ هەمووان دووپات دەكەینەوە لە زمانی كوردییەوە تا زمانی پێكهاتە نەتەوەیییەكان (توركمانی، سریانی و ئەرمەنی).
سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە، پاراستنی زمانی دایك، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group