دەمپارتی: پێویستە دەستەواژەی توركیای بێ تیرۆر بگۆڕدرێت بۆ پرسی كورد

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند، پەرلەمانی توركیا دەبێت ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پیشان بدات و ببێتە ناوەندێك بۆ چاكسازیی یاسایی و دیموكراتی، پێشتر چەندینجار داوایانكردوە پەرلەمان ئەم بەرپرسیارێتییە بگرێتە ئەستۆ.
وتەبێژی دەمپارتی باسی لەوەشكرد، راپۆرتی كۆمسیۆنی پەرلەمان سەبارەت بەم پرسە زۆر گرنگەو پێویستە هەمو لایەنە سیاسییەكان جگە لە یەك لایەن كە دژایەتی دەكات بەهەماهەنگی كاربكەن بۆئەوەی راپۆرتێكی گشتگیرو كاریگەر ئامادە بكرێت، هەروەها پێویستە دەستەواژەی (پرۆسەی توركیا بێ تیرۆر) بگۆڕدرێت بۆ پرسی كوردو چارەسەركردنی بە رێگەی دیموكراسی، نەك تەنها بەستنەوەی بە پرسی تیرۆرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group