نەوا-
لەشاری هەولێر هەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەو رێكخستنی مزگەوت و ناوەندە ئایینییەكانی سنوری پارێزگاكە راگەیەنراو لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتی، ئەم هەڵمەتە وەك نەریتی ساڵانی رابردو لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێرەوە دەستپێدەكات و دوای ئەم مزگەوتە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە تەواوی مزگەوتەكانی دیكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو پێداویستیانەی بۆ ژینگەپارێزی و پاكڕاگرتن پێویستن بەسەریاندا دابەش دەكرێن.
جەختیشیكردوە، پێویستە ژینگەیەكی پاك و گونجاو بۆ نوێژخوێنان دابین بكرێت، هەر بۆیە داوا دەكەن موسڵمانان كاتێك سەردانی مزگەوتەكان دەكەن خۆیان بەشێك بن لە پارێزگاریكردن لە ژینگەو خزمەتگوزارییەكانی ناوەندە ئایینییەكان.