نەوا-
رۆژی یەكشەممە 22/2 ساڵیادی جینۆسایدی دۆڵی جافایەتی و دەوروبەریەتی بەوبۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراوانی ئاگادار كردوەتەوە كە ئەو یادە لە مۆنۆمێنتی قەزای دوكان دەكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی راشیگەیاندوە، بەهۆی بارودۆخەكەوە تەنها تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان دادەنێرێت.