وتەبێژی حكومەتی هەرێم: داهاتی ناوخۆ بە رێژەیەكی زۆر كەمبوەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ی راگەیاندوە، لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە 25/2 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لێخۆشبونی %20ـی سزاكانی سەرپێچی هاتوچۆ تاوەكو 30 حوزەیرانی 2026 درێژبكاتەوە.
وتیشی: لە 23ـی ئەم مانگەوە نوسراوی موچەو تەرازوی پێداچونەوەی مانگی پێشویان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ناردوە، هەروەها لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە كراوە كە داهاتی ناوخۆ فشارێكی زۆری لەسەرەو بە رێژەیەكی زۆر كەمبوەتەوە بەتایبەت داهاتی گومرگەكان بە رێژەی %60 كەمبوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group