وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوا دەكات خەڵك و خاكی هەرێم بپارێزرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی تایبەتن بە رۆڵی هەرێمی كوردستان و ئەو تۆمەتانەی كە دەڵێن ئێمە بەشێكین لە پلانێك بۆ پڕچەككردن و ناردنی لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو خاكی ئێران، بە تەواوی بێ بنەمان، ئێمە بە توندی ئینكارییان دەكەین و دوپاتی دەكەینەوە كە بە ئەنقەست و بە زیانبەخش بڵاودەكرێنەوە.
راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی بەشێك نین لە هیچ هەڵمەتێك بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، بەپێچەوانەوە داوای ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە دەكەین و بە توندی ئیدانەی هێرشی ترسنۆكانە دەكەین كە هەرێمی كوردستانی كردوەتە ئامانج.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆتاییشدا رایگەیاندوە، داوا لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین دەستوەردان بكەن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانەو پاراستنی خاك و گەلەكەمان و ناوچەكەمان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group