باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ئەوپەڕی هۆشداری دەدات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق جارێكی تر ئەوپەڕی هۆشداریدایە هاوڵاتیانیان لە عیراق و رایگەیاندوە، لە شوێنی سەلامەت بمێننەوەو نەچنە دەرەوە، هاوكات دوربكەونەوە لەكۆبونەوەكان چونكە پێدەچێت خۆپیشاندانەكان بگۆڕێن بۆ كاری توندوتیژی بێئەوەی پێشوەختە ئاشكرا كرابێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاشكراشیكردوە، تائێستا گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران هەڕەشەیەكی گەورەن و راپۆرتەكان بەردەوام پشتڕاستی دەكەنەوە كە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەسەر ئاسمانی عیراقدا دێن و دەچن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەدرێژەی هۆشدارییەكەشیدا وتویەتی: كاری توندوتیژی و ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان دژی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەردەوامە بەتایبەت لە بەشی باشوری بەغداد هەروەها داواكاری هەیە بۆ دەستپێكردنی خۆپیشاندان لەسەرتاسەری عیراقدا، هاوڵاتیانی ئەمریكا نابێت هەوڵی ئەوە بدەن خۆیان بگەیەننە باڵیۆزخانەی بەغدادو كونسوڵخانەی هەولێر، چونكە كارمەندەكان لە شوێنەكانی خۆیان ماونەتەوەو كارەكانیان هەڵپەساردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group