خەرجكردنی مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش بەردەوام دەبێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاندوە، بەبڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم خەرجكردنی مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش بۆ ئەمساڵیش نوێ كراوەتەوەو تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندوە، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا یەك هەزارو 500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش هەن كە دانەمەزراون، وەك هاوكارییەك لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەكەن، مانگانە بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر یەكێكیان خەرج دەكرێت.
وتیشی، مامۆستای دیكەی خۆبەخش هەن كە دەستبەكار بون ئەگەر ئەو ئابڵۆقە داراییەی بەغدا لەسەر هەرێم نەمێنێت ئەوانیش لەم مینحە مانگانەیە سودمەند دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group