دوجاریك: بۆردومانەكان دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانكەریان بۆ ناوچەكە دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ستیفان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەردەوامن لە لێدانی زەنگی مەترسی سەبارەت بە كاریگەرییە مرۆییەكانی پەرەسەندنی توندوتیژی لە بەشێك لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بوەتە هۆی زیادبونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و زیانگەیشتن بە ژێرخانی شارستانی و ئاوارەبونی دانیشتوان.

دوجاریك راشیگەیاند، نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لەبەرامبەر ئەو راپۆرتانەی باس لە هێرشكردن و بۆردومانی سەر دامەزراوە نەوتییەكان دەكەن، چونكە ئەم بۆردومانانە دەرهاویشتەی ژینگەیی وێرانكەریان بۆ سەرانسەری ناوچەكە دەبێت و كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئاوی خواردنەوە، پاكی هەوا و تەنانەت سەرچاوەكانی خۆراك دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group