بارەگای یۆنامی لەشاری هەولێر رادەستی حكومەتی هەرێم كرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رێوڕەسمێكدا بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری هەولێر رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوەو بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بڵاویكردەوە كە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ غولام ئیسحاقزای رێكخەری نیشتەجێ و كاروباری مرۆیی لە عیراق كۆبونەتەوە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی یۆنامی و رادەستكردنەوەی بارەگاكەیان لەهەولێر بە حكومەتی هەرێم.
راشیگەیاندوە، سەفین دزەیی سوپاسی نەتەوە یەكگرتوەكانی كردوە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردو پشتگیریان لەسەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و پەرەپێدانی تواناكان لەهەرێمی كوردستان و تەواوی عیراق كردوە، پاشان لە رێوڕەسمێكدا یاداشتی رادەستكردنەوەی بارەگای یۆنامی بەحكومەتی هەرێم واژۆ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group