قۆناغی بەهێزی هەورە بروسكەو تەرزەو بارانی بەخوڕ دەستپێدەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان دەڵێت، كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سورو ناوەڕاست لەسەر ناوچەكان چالاكتر دەبێت، لە رۆژی دوشەممە 16/3 لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی عیراق ئەگەری دروستبونی هەورە بروسكەی بەهێزو تەرزەو بارانی بەخوڕ دەبێت و لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاو و دروستبونی لافاو لە زۆرێكی شوێنەكاندا، لەهەندێك شوێنیشدا تەرزەیەكی زۆر دەبارێت كە تا ئەو رادەی ناوچەكان سپی پۆش دەكات.
ئەو شارەزایەی كەشناسی وتوشیەتی: ئەم ناجێگیریە لەكەشوهەوای ناوچەكەدا لە هەمان رۆژی دووشەممەدا بەرەو لاوازبون دەچێت و كەش لەزۆربەی ناوچەكان جێگیر دەبێتەوە بەڵام لە هەندێك ناوچە تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت و لە شەودا كۆتایی پێدێت، لەرۆژی هەینیشەوە 20/3 جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەخوڕی باران و تەرزەو هەورە بروسكە لەسەر ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group