نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئاگربەست تەنیا كاتێك لۆژیكییە كە شەڕ سەرهەڵنەداتەوە.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئاگربەست تەنها كاتێك لۆژیكییە كە شەڕ سەرهەڵنەداتەوە، لەهەمانكاتدا دەرفەتێك نییە بۆئەوەی دوژمن كێشەكانی چارەسەر بكات وەك لەناوبردنی ڕادار یان نەبونی موشەكی ڕێگریكەر و دواتر جارێكی دیكە هێرشبكاتە سەرمان.
باسی لەوەشكرد، تا دوژمن پەشیمان نەبێتەوە و هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی گونجاو لە جیهان و ناوچەكەدا بدۆزرێتەوە، ئاگربەست قبوڵ ناكەین".