عێراق لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدایە بۆ رێگەدان بە تێپەربونی كەشتیەكانیان بە گەروی هورمزدا
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی فیدراڵی پەیوەندییەكی بەردەوامی لەگەڵ لایەنی ئێـ.ـرانی دەستپێكردووە بە مەبەستی ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی بەشێك لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
باسی لەوەشكردوە، عێراق وەك یەكێك لە وڵاتە سەرەكییەكانی ناو ڕێكخراوی ئۆپیك، لە دوای دەستپێكردنی جەنگەكەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمكردووەتەوە، بە جۆرێك كە ئاستی بەرهەمهێنان لە 4.3 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ نزیكەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.