كەشناسی هەرێم:ئەمرۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت، هەروەها لە هەندێك كاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .
باسی لەوەشكرد، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، هەندێك كات بارانبارین لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورە تریشقە . لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
هەروەها، پلەكانی گەرماش بە نزیكی 3 تـا 5 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی و سبەی شەممەش پلەكانی گەرمان نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.