سەرچاوەیەكی ئەمنی ئێران: هیچ دانوستاندنێك لەگەڵ ترەمپ لەئارادا نیە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پاشگەزبوەتەوە لە هێرشكردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران و وێستگەكانی كارەبا دوای ئەوەی ماوەی 48 كاتژمێَری بۆ كردنەوەی گەروی هورمز دانابو.
سەرچاوەكە وتویەتی: ترەمپ بۆیە پاشگەزبوەتەوە چونكە فشارەكانی سەر بازاڕی دارایی لە ناوخۆی ئەمریكاو ئەوروپا زیادیانكردوەو ئەمەش كاریگەریی كردوەتە سەر بڕیارەكانی ترەمپ.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردوە، هیچ دانوستانێك لە ئارادانیە لەگەڵ ئەمریكا بەم جەنگە دەرونییەی ئێستاشەوە جارێكی تر گەروی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێش دەستپێكردنی شەڕ، هەروەها سەقامگیریش ناگەڕێتەوە بۆ بازاڕی وزە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو كە هێرشكردنە سەر وێستگەكانی كارەبای لە كۆماری ئیسلامی ئێران دواخستوە بەهۆی دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group