نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، ئەمریكاو ئێران گفتوگۆیان لەسەر كۆتاییهێنان بەشەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوەو هێرشەكانی بۆ وێستگەكانی كارەبای ئێران دواخستوە.
ترەمپ وتوشیەتی: ئەمریكاو ئێران گفتوگۆیان كردوە لەسەر چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەنجامی ئەو دانوستانانەشدا هەڕەشەكانی بۆ سەر وێستگەكانی كارەبای ئێرانی دواخستوە.
پێشتر ترەمپ وادەی 48 كاتژمێری بە ئێراندا بۆ كردنەوەی گەروی هورمزو هەر بە وتەی خۆی ئەمریكا وێستگەكانی كارەبای ئێران دەكاتە ئامانج و سەرەتا لە گەورەترینەوە دەستپێدەكات.