عەباس عێراقچی: گەروی هورمز دانەخراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێك بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادەنێرێت و دەڵێت، گەرووی هورمز دانەخراوە، لە جوڵەكەوتنی كەشتییەكان پەیوەندی بە ترسی كۆمپانیاكانی بیمە و دەستەبەرەوە هەیە، ترس لە شەڕێك كە ئێوە دەستتان پێكردووە نەك ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا، نە كۆمپانیاكانی بیمە و نە ئێرانییەكان بە هەڕەشەی زیاتر قایل نابن، بۆیە لە بری هەڕەشە زمانی رێز بەكاربهێنە.
عێراقچی وتیشی، ئازادی كەشتیوانی بە بێ ئازادی بازرگانی مسۆگەر نابێت، دەبێت رەچاوی هەردووكیان بكەیت، یاخود بەتەمای هیچیان نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group