بە موشەك هێرشكرایە سەر بارەگای فیرقەی 7 لە سنوری گوندی كەلەكین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كاتژمێر 01:50 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی 7 بە پێنج موشەك بۆردومان كرا، "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە كاتژمێر 02:50 خولەك، جارێكی دیكە لە نزیك بارەگای فیرقە و بە دیاریكراوی لە سنوری گوندی كەلەكین، هێرشێكی دیكە بە یەك موشەك ئەنجامدرا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی شەهید و بریندارەكان بكات.
فەرماندەیی دەڤەری یەك ئاشكراشیكردوە، دوپاتیدەكەینەوە كە هێزەكانمان لە ئامادەیی تەواودان و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەكان بەردەوامە.
هاوكات، سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە روداوی راگەیاندوە هەر لەو هیرشەدا ،شەش پێشمەرگە شەهید بوون و نزیكەی 25 پێشمەرگەش بریندارن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group