وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە راگەیندراوێكی بڵاوكردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش مووشەكی بالیستیی ئێرانی، هێرش كرایە سەر بارەگایەكی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەك و هێزێكی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیندراوەیەكدا باسی لەوەشكردوە، لە ئەنجامی هێرشەكاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیكەش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە توندترین شێوە ئەم هێرشە و هەموو هێرشە تیرۆریستییەكانی دیكەی سەر هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكات، دووپاتیشی دەكاتەوە هەموو مافێكیان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەك دەكرێتە سەر گەل و خاكەكەیان.
وەزارەتی پێشمەرگە رونیكردەوە، بە هیچ جۆرێك چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەكرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی كوردستان بدرێتەوە، بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم كورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group