بڕیاری داشكاندێكی تر بۆ خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، سەرەڕای داشكاندنی رێژەی 45%، بەئیمزای ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری داشكاندنێكی دیكەی كرێی خوێندن بەڕێژەی 20% كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
راشگەیەنراوە، بڕیارەكە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندكاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی كە ناوچەكە دوچاری هاتوە دراوە مەرجە ئەو داشكاندنەش ئەو قوتابی و خوێندكارانە بكرێتەوە كە تا 3/5 تەواوی قیستەكانی بدات.
ئاماژەشكراوە، بڕیارەكە سەرجەم ئاستەكانی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران)و خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) زانكۆ حكومییەكان دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group