بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی لەهەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 4/2 لەكاتەكانی بەیانیەوە شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین و هەورە بروسكە لەدەریای ناوەڕاستەوە چالاك دەبێتەوەو بە لاوازیش كاریگەری دەبێت لەسەر كەشوهەوای ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوی بەرزو مامناوەند.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی پێشبینی كردوە، لە لەكاتەكانی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە تا كاتەكانی شەو هەوری نزم بگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ئەگەری بارینی بارانێكی مامناوەندو پچر پچر دەبێت لەهەندێك شوێندا، هەروەها پلەكانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group