رێنماییەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ناڕەزایی جوتیارانی كوردو توركمانی لێكەوتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەشێك لە جوتیارانی كوردو توركمانی گوندی تۆپزاوای سەر بەپارێزگای كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردو ناوەڕۆكی رێنماییەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیان رەتكردەوە.
نوێنەری جوتیارەكان رایگەیاند، نوسراوێك لەبەرواری 31/3 دەركراوە رێگری دەكات لە گەڕانەوەی زەوی و موڵكە كێشەلەسەرەكان بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان ئەمەش دژی دەستوری عیراقە، ئێمە ئەم رێنماییانە بە بەربەستێكی سیاسی رون دەزانن لەبەردەم بڕیارە یاساییە كار پێكراوەكان بەتایبەتی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2012.
جوتیارانی كوردو توركمانی گوندی تۆپزاوا داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2025 بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە كە تایبەتە بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی رژێمی بەعس و گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group