كەشناسیی هەرێم: ئەمرۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، كەش بەگشتی باراناوی دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان و قەزا و ناحییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و بارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەكات و هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
كەشناسی رایگەیاندوە، پاشان كاریگەریی ناسەقامگیریی كەشەكە درێژدەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی و كەركوك و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و دەشتی شارەزوور، هەندێك كات لەكاتی بارانبارین جگە لە هەورەتریشقە، ئەگەری تەرزەبارین هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە بەرزیی 900م لە ئاستی ڕووی دەریا.
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، كەشی بارانبارینی ئەمشەو تاوەكو درەنگانی شەوی بەردەوامی هەبێت و پلەی گەرما چەند پلەیەك داببەزێت.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكان لە ئارادایە، پێشبینیدەكرێت لە سەنتەری پارێزگاكان نمەباران بە بڕی كەم ببارێت.
هەروەها، سبەی پێشبینیدەكرێت باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە ببارێت، هەندێك ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group