نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەروی هورمز و پرسی ئەتۆمی و قەرەبووی زیانەكان، كۆتاییهاتنی تەواوەتی جەنگ و لابردنی سزاكان، تەوەری سەرەكی دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد بوون.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە ئیسلام ئابادی پاكستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا گفتوگۆ دەربارەی ڕەهەندە جیاوازەكانی بابەتە سەرەكییەكانی دانوستان كرا.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا بریتی بوو لە: تەنگەی هورمز، بابەتی ئەتۆمی، قەرەبووی جەنگ، لابردنی سزاكان و كۆتاییهاتنی تەواوەتی جەنگ دژی ئێران و لە ناوچەكەدا.
بەقائی باسی لەوەشكردوە، سەركەوتنی ئەم پرۆسە دیپلۆماسییە بەندە بە جدییەت و نیەتپاكی لایەنی بەرامبەر و دووركەوتنەوە لە زیادەڕۆیی و داواكاری نایاسایی، هەروەها قبوڵكردنی مافە ڕەواكان و بەرژەوەندییە شەرعییەكانی ئێران.