نەوا-
محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئێران سەركەوتو نابێت ئەگەر لەسەر بنەمای مەرج بەرامبەر مەرج بێت، پێویستە ئەمریكا فێر بێت ناتوانێت مەرج بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و هێشتا درەنگ نییە بۆئەوەی ئەمریكا ئەم وانەیە وەربگرێت.
زەیف ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمریكای بەرپرسیاری شكستی دانوستانەكانی ئیسلام ئابادە، چونكە واشنتۆن هەوڵیداوە مەرجەكانی خۆی بەسەر تاراندا بسەپێنێت.