نەوا-
محەمەد شیاع سودانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە: پێویستە شایستەیەكی دیكەی دەستوریی تەواو بكرێت كە ئەویش بریتییە لە پێكهێنانی حكومەتێكی هاوپەیمانی بەهێز لەسەر بنەمای نەگۆڕی نیشتمانی و دەستوریی بۆ درێژەدان بەوەی كە دەستیانپێكردوە لەڕێڕەوی گەشەپێدان و پتەوتركردنی پێگەی عیراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكانی سەر ئاستی ناوخۆ و درێژەدان بە پتەوتركردنی توانای هێزە چەكدارەكان.
سودانی راشیگەیاندوە: "پێزانینیان هەیە بۆ رۆڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لەبەرامبەر پەرۆشی بۆ تەواوكردنی شایستە دەستورییەكانیان.