عەباس عێراقچی: لە رەفتارەكانی ئەمریكا نائومێدن
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی بنیامین نانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەی دی ڤانس لە كاتی كۆبوونەوەكەدا، سەرنجی لەسەر دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گۆڕی بۆ بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل".
باسی لەوەشكرد، ئەمریكا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانوستان ئەو شتە بەدەستبهێنێت كە نەیتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستی بهێنێت.
وتیشی، ئێمە بە نیەتێكی باشەوە هاتینە ئێرە، ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاكستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو.
جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە پابەندین و ئامادەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەری نەتەوەكەمان.