كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەدایكبوانی تا ساڵی 2010 تۆمار دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، رەزامەندی دراوە لەسەر زیادكردنی دەنگدەرانی نوێی لەدایكبوانی ساڵانی 2008 تا  2010 بۆ تۆماری بایۆمەتری و چاپكردنی كارتی بایۆمەتری بۆیان.
غەللای راشیگەیاندوە: لەسەرەتادا پرۆسەی تۆماركردن بۆ لەدایكبوانی ساڵی 2008 لەم مانگی نیساندا دەستپێدەكات كە لەعیراقدا ژمارەیان یەك ملیۆن و 120 هەزارو 341 دەنگدەرەو پێویستە سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی زانیارییەكانیان.
سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش وتویەتی: ژمارەی دەنگدەرانی نوێی لە دایكبوانی 2008 دەگاتە 114 هەزارو 807 دەنگدەرو پێویستە لەكاتی راگەیاندنی دەستپێكردنی زیادكردنی زانیارییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group