ئیسرائیل بەمەرج دانوستان لەگەڵ لوبنان دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-

نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەهۆی داواكارییە بەردەوامەكانی لایەنی لوبنانی بۆ دەستپێكردنی دانوستانی راستەوخۆ، فەرمانكراوە لە زوترینكاتدا دانوستان لەگەڵ لوبنان دەست پێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تەوەرە سەرەكییەكانی ئەم دانوستانە بریتین لە داماڵینی چەكی حزبوڵڵاو رێكخستنی پەیوەندییەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام لە نێوان تەلئەبیب و بەیروتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group