سبەینێ دەست بە دابەشكردنی غاز دەكرێت لە چەمچەماڵ

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی یەكشەممە 3ـی ئایار، غاز لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەشدەكرێت، پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بە بریكارەكانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی.
جەخت لەوەشكراوەتەوە كە هاوڵاتییەك سەردانی كارگەكانی غاز نەكەن، چونكە غاز بە فۆڕمی خۆراك دابەشدەكرێت.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، ناحیەكانی شۆڕش، تەكیە و ئاغجەلەر، بە میكانیزمی خۆیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەكانیان غاز دابەشدەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group