بەقائی: ئەمریكا پێداگرە لەسەر داواكارییە نالۆژیكییەكانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریكا پێداگرە لەسەر داواكارییە نالۆژیكییەكانی.
بەقائی وتیشی: لەبارەی ئاسایشی تەواوی ناوچەكە داوای ئیمتیازیان نەكردوە، بەڵكو ئەوەی دەیانەوێت مافەكانی ئێرانە، تەنها داوای مافی وڵاتەكەیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكراشیكرد، پێشنیاری بەرپرسانەیان بۆ واشنتۆن ناردوە كە وڵاتەكەیان لە ناوچەكەدا هێزێكی خاوەن بەرپرسیارێتین، ئەو پێشنیارەی پێشكەشی ئەمریكایان كردوە بەهەستی بەرپرسیارێتییەوە ئامادە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group