ئیسرائیل و لوبنان لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەست رێككەوتن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نێردەكانی ئیسرائیل و حكومەتی لوبنان دوای دوو رۆژ لە كۆبوونەوە لە واشنتن، بڕیاریانداوە ئاگربەستەكە درێژ بكەنەوە، كە بڕیاربوو رۆژی یەكشەممە كۆتایی بێت.
 تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وەستانی شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی 45 رۆژی دیكە درێژدەكرێتەوە، تاوەكو دەرفەت بۆ پێشكەوتنی زیاتر بڕەخسێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، رۆژانی 2 و 3ـی حوزەیرانی داهاتوو دانوستاندنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی سیاسیی هەمیشەیی دەستپێدەكەن و پێش ئەوەش لە 29ـی ئایار شاندی سەربازیی هەردوولا كۆدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group