سبەینێ یەكشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.
عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای كرد كە سەرجەم رێكارەكان بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست تەواو كراون و سبەینێ یەكشەممە 17ی ئایار، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستپێدەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەگوێرەی خشتەی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ شەممە، ئەو وەزارەت و شوێنانەی ماون مووچەكانیان وەردەگرن، بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت.