دەستەی دەسپاكی: بری ئەو پارەیەی لە دزی سەدە دزراوە گەیشتووەتە 8 تریلیۆن دینار

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوەی نوێ سەبارەت بە دۆسیەی دزیی سەدە ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە بڕی ئەو پارەیەی كە دزراوە دوو هێندە زیاترە لەو بڕەی كە پێشتر ڕاگەیەندراوە و گەیشتووەتە نزیكەی 8 تریلیۆن دینار.
تالیب بەیزانی ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، گەڕاندنەوەی ئەو پارە دزراوە یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی كە بە هاوكاریی لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی دەدات، لیژنەكە بەردەوام چاودێریی دۆسییەكە دەكات و لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكات كە تێوەگلاون.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێك لەو پارە دزراوانە پێشتر وەرگیراونەتەوە، هەندێكی دیكەشیان لە دەرەوەی وڵات ماونەتەوە و پێویستی بە هەوڵی یاسایی و دیپلۆماسی هەیە بۆ وەرگرتنەوەیان. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارانەی بە شێوەیەكی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group