سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ داوایەك لە دەسەڵاتدارانی عیراق دەكات

28 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ دادپەروەری داوای لە دەسەڵاتدارانی عیراق كرد كە لێكۆڵینەوەیەكی پیشەیی و سەربەخۆ لەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەن كە لە پارێزگای ئەنبار دۆزراونەتەوە.
سەنتەرەكە هۆشداریدا لەوەی ئەم دۆسیەیە بكرێتە كەرەستەیەك بۆ بانگەشەی سیاسی یان سەپاندنی گەڕاندنەوەی پێشوەختە پێش تەواوبونی پشكنینە پزیشكییە دادییەكان و شیكارییەكانی DNA.
سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بە نیگەرانییەوە بە دواداچون بۆ بانگەوازی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كەسوكاری قوربانیان دەكەن سەبارەت بەو گۆڕە بەكۆمەڵە دۆزراوانە كە باسیان لەوە كردوە بێئەوەی پشكنینی پێویست بكرێت و گوێ لە شاهیدحاڵی كەسوكاری بێسەروشوێنەكان و دانیشتوانی ناوچەكە بگیرێت مێژوی روفاتەكانیان بۆ سەردەمێك و رۆژگارێكی دیاریكراو گەڕاندوەتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group