حكومەتی عیراق ئیدانەی هێرشەكەی سەر سعودیە دەكات

47 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، عیراق جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕ و مێژویی خۆی بەرامبەر بە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە دەكاتەوە، سەركۆنەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە دەكات كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرانە سەر شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
راشیگەیاندوە، عیراق پەرۆشی خۆی بۆ ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و گرنگیی پشتگیریكردنی سەقامگیری و هەمو هەوڵەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان دەردەبڕێت، لایەنە سەربازییە تایبەتمەندەكانیش هیچ زانیارییەكی تایبەتیان سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاسمانی عیراق بۆ ئەو هێرشانە تۆمار نەكردوە لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوە پەیوەندیدارەكان ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هاوكاریكردن و لێكۆڵینەوە لە هەر زانیارییەك كە پەیوەندی بە وردەكاریی ئەو هێرشەوە هەبێت كە كراوەتە سەر خاكی سعودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group