"هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" به‌رنامه‌یه‌كی سپۆنسه‌ركراوی رادیۆ نه‌وایه، كه دوو هه‌فته جارێك له رۆژانی سێشه‌ممه كاتژمێر 5 بۆ 6ی ئێواره پێشكه‌شده‌كرێت.
له ئه‌ڵقه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی "هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" به میوانداری مه‌ریوان عارف عه‌لی چاو‌دێر و ئاگاداری بواری هه‌ڵبژاردن باس له سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن و جۆره‌كانی ئه‌و سیستمانه‌و دیارترین نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه كرا كه په‌یڕه‌وی ئه‌و سیستمه جیاوازانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌كه‌دا باس له لایه‌نی به‌هێز‌و لاوازی هه‌ریه‌ك له‌و سیستمانه كرا‌و شێوازی گۆڕینی ده‌نگه‌كان بۆ كورسی رونكرایه‌وه‌و به‌شێوه‌ی زانستی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌تانه‌وه له‌لایه‌ن میوانی به‌رنامه‌كه‌وه شیكردنه‌وه‌یان بۆ كرا. به‌رنامه‌ی"هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" له‌لایه‌ن "رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان" سپۆنسه‌ركراوه.