به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
له‌ئه‌ڵقه‌ى ئه‌مجاره‌دا ئه‌م پرسه وروژێنرا: بژێوى خه‌ڵكى كوردستان له كوێى بایه‌خى كۆبوونه‌وه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمدایه؟ به‌گشتى به‌شداربووان بێمتمانه بوون له‌وه‌ى باشكردنى بژێوى میلله‌ت له‌به‌رنامه‌ى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمدا بوونى هه‌بێت، به‌ڵكو باسیان له‌وه‌ش ده‌كرد، كه خه‌تاى میللهتیشى تێدایه ئه‌م بارودۆخه به‌مشێوه‌یه درێژه ده‌كێشێت.