پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

زۆرێك له‌ هاووڵاتیان له‌ رێى سۆشیال میدیاوه‌ داواى چاره‌نووسى 400 ملیار دیناره‌كه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن، نه‌وا ده‌پرسێت: بۆچى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و 400 ملیار دیناره‌ موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ دابه‌ش ناكات؟ به‌گشتى به‌شداربووانى به‌رنامه‌ بڕوایان وابو حكومه‌تى هه‌رێم هه‌تا پێى بكرێت و بتوانێ دوایبخات، موچه‌ نادات، به‌شداربوویه‌ك ده‌ڵێت: 400 ملیاره‌كه‌ له‌لاى حكومه‌ت و حزبه‌كانه‌، به‌شداربوویه‌كى تر ده‌ڵێت: 400 ملیاره‌كه‌ له‌لاى خه‌ڵكه‌، هه‌تا میلله‌ت ئه‌وه‌نده‌ عاقڵ نه‌بێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌كه‌ى بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى حزب و كه‌سه‌كانى ناو حزبه‌كه‌ى، ئه‌وا 400 ملیاره‌كان هه‌ر ون ده‌بن!

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group