به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
توركیا له‌ڕێى ئۆپه‌راسیۆنێكى نوێوه په‌لامارى په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان و شه‌نگال و مه‌خمور ده‌دات، نه‌وا ده‌پرسێت: بۆچى كورد ناتوانێت سنورێك بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانى توركیا دابنێت؟ به‌شداربووانى به‌رنامه بڕوایان وابو كورد سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیه ناهاوسه‌نگه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا دروستیكردووه، له‌لایه‌ك نه‌وتى پێده‌فرۆشێت و هه‌رێم بووه به بازارێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى توركیا له‌لایه‌كى تر دیارنییه حكومه‌تى هه‌رێم له‌م سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌دا چى ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌شداربووانى به‌رنامه به‌گشتى نائومێدبوون له‌وه‌ى شتێك هه‌بێ به‌ناوى سه‌روه‌ریى خاكى هه‌رێم.