پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

حكومه‌تى عیراق به‌و مه‌رجه‌ 400 ملیار دیناره‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرد له‌ماوه‌ى مانگێكدا رێكبكه‌ون، نه‌وا ده‌پرسێت: ئایا له‌م مانگه‌دا هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق دوا ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موچه‌ و بودجه‌ و نه‌وت بگه‌نه‌ رێككه‌وتن؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ دوو ڕاو بۆچوونى جیاوازیان هه‌بوو: یه‌كه‌م: زۆرینه‌ى به‌شداربووان بڕوایان وابوو حكومه‌تى هه‌رێم پێشوه‌خت نه‌وته‌كه‌ى به‌ توركیا فرۆشتوه‌ و بابه‌ته‌كه‌ كۆتاییپێهاتووه‌ ته‌نانه‌ت یه‌كێ له‌به‌شداربووان ئه‌وه‌نده‌ دڵنیابوو وتى "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستى عیراق كرد خۆم ده‌سوتێنم". دووه‌م: به‌شداربوویه‌كیش ڕاى وابوو حكومه‌تى عیراق موچه‌ نانێرێت هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتیشى راده‌ستبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group