پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

سوپاى توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى په‌لامارى رۆژئاواى كوردستان ده‌ده‌ن، نه‌وا ده‌پرسێت: به‌چ رێگا و شێوازێك ده‌توانرێت رۆژئاواى كوردستان و هاووڵاتیانى بپارێزرێت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ حوزنێكى گشتیان پێوه‌ دیار بوو له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌دا و باسیان له‌وه‌ ده‌كرد ئه‌م دوو هێزه‌ (سوپاى توركیا و شه‌ڕڤانان) له‌هیچ ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌رانبه‌ر نین، له‌م كاته‌دا ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌: رێگاى دیپلۆماسى بگیرێته‌به‌ر، له‌كاتێكدا توركیا به‌و رێگه‌یه‌ رازى نییه‌.. ئه‌مریكاش پشتى كردوه‌ته‌ كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌، له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت رێگاچاره‌ چى بێت؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group