پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

رۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا له‌سه‌ر پاراستنى سنوره‌كان دژبه‌ توركیا رێككه‌وتن، نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ تاچه‌ند ده‌توانێت په‌لاماره‌كانى توركیا رابگرێت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌وڵێكى ناچارى پێیان باش بوو ئه‌و هه‌نگاوه‌ نراوه‌، به‌ئومێدبون ببێته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رزگاربوونى رۆژئاواى كوردستان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى توركیا و له‌ قۆناغى دواتردا رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ سه‌ربازییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ ره‌هه‌ندى سیاسى و درێژببێته‌وه‌ بۆ ساڵانى داهاتوو، ئه‌من و ئاسایش ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌ و به‌ته‌واوى رزگاریان ببێت له‌ هه‌ژموونى توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group