پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ عیراقدا قوڵده‌كاته‌وه‌.. پرسی نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌مریكا و ئێران و حه‌شد، عیراق به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ ڕا و بۆچوونى جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، هه‌ندێ له‌ به‌شداربووان خۆشحاڵییان ده‌رده‌بڕى و هه‌ندێكیش به‌ كاره‌سات ناویان ده‌برد، هه‌ندێكیش پێیانوابوو پێشهاته‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراون و ئه‌گه‌رى زۆر نادیار هه‌یه‌، پێویسته‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا بكه‌ن تا كه‌مترین زیان بكه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group