به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ناكۆكییه‌كانى نێو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كانیش قوڵده‌بێته‌وه، نه‌وا ده‌پرسێت: تا چه‌ند له كارى په‌رله‌مانى كوردستان رازیت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه به‌گشتى ره‌شبین بوون به كارى په‌رله‌مانى كوردستان، چونكه پێیانوابو په‌رله‌مان دروستكراوى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه و له به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ت كۆنابێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌كانى خه‌ڵك نادات. حكومه‌تیش به‌جددى نایه‌ته پێشه‌وه و چاره‌سه‌رى موچه و بژێوى خه‌ڵك ناكات.