حكومه‌تداری و سیاسه‌ت به به‌یاننامه ناكرێت و ناڕوات به‌ڕێوه
ئەحمەد حاجی رەشید
28/03/2020
حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌م كابینه‌ی ئێستا زۆر ئاكتیڤ و چالاكه له بهیاننامهدهركردندا و هه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌بینێت یان ده‌یبیسێت خێرا به‌یاننامه‌یه‌ك یان رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌كات، راسته حكومه‌ت ده‌بێت له رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه و لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه هاونیشتیمانیان ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌نده‌ی به‌یاننامه‌و رونكردنه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه خه‌ریكه له زه‌روره‌ت ده‌رده‌چێت بۆیه به‌یاننامه‌و رونكردنه‌وه بۆ كاتێك گونجاوه كه بابه‌تێك ده‌بێته ڕای گشتی و حكومه‌تیش به به‌یاننامه‌یه‌ك یان له‌ڕێگه‌ی وته بێژهكهیهوه ڕای خۆی ئاشكرا ده‌كات و هه‌ندی چاریش هاوڕادهبێت له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته‌ی كه‌بوه‌ته ڕای گشتی وه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له كوردستان.
به‌ڵام له‌به‌یاننامه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ده‌بێت چی بكات و چۆن ڕوبه‌ڕوی دۆخه‌كه بوه‌ستێته‌وه، له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیداڕالیش دوچاری كۆمه‌ڵێك ئاڵانگاری بوون و بونه‌ته كێشه‌و گرفت و ده‌بێت چاره سه‌ر بكرێن ئه‌گینا هه‌ره‌س هێنان حه‌تمیه‌و ئه‌و كاته‌ش په‌شیمانی دادی كه‌س نادات.
گرفتی سیاسی: پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له به‌غدادو په‌رت بونی نێوماڵی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و هێزه سیاسیه‌كانی عیراق سیسته‌می سیاسی خستوه‌ته قه‌یرانێكه‌وه كهئهری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خێراتر كردوه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه بمانگێڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی 1995، به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر خۆراك و به‌ندی 7 و گه‌مارۆی ئابوری، ئه‌م پێك نه‌هاتنه هه‌رێمی لێبه‌ده‌ر نابێت و پریشكیشی به‌رده‌كه‌وێت، له‌هه‌رێم كێشه‌و گرفتی نێوان هێزه سیاسیه‌كان خه‌ریكه ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ گرد له‌یه‌ك گرتن و (كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا‌و) و گرده‌كانی دیكه له زیهنیه‌تی هاووڵاتیان ده‌رنه‌چوه، تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كان، پاشه‌ڕۆژی رونی نابێت.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی به‌غداد خێرا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بانگی سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كانی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا چونكه دابه‌شكردنی پۆست له ئارادا نییه ئه‌ویش خۆی كه‌ره‌نتینه كردوه‌و بارودۆخه‌كه‌ش خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
گرفتی ته‌ندروستی و ڤایرۆسی كۆرۆناو ئه‌م په‌تایه‌ی ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت كورد واته‌نی (هه‌ركه‌س به پێی به‌ڕه‌ی خۆی به‌ری ده‌كه‌وێت) له‌گه‌ڵ لاوازی سیسته‌می ته‌ندروستی و بێئیمكانیهتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كان و پابه‌ندبونی هاوڵاتیان و مشورخوارنیان بۆ دۆخی ته‌ندروستیان په‌تاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ڕاوه‌ستاندوه له ته‌شه‌نه‌ی زیادو قوربانی زۆر.
گرفتی ئابوری: هه‌موومان ئه‌وه‌مان به‌ده‌یانجار دوبارهكردوهتهوه كه عیراق وڵاتێكی ڕهیعیه "به‌كارهێنه‌ره" به‌هه‌رێمی كوردستانیشهوهو له 90% به‌ره‌و ژوریش پشتی به‌فرۆشتنی نه‌وت به‌ستوه بۆیه با حسابێكی مانگه‌كانی داهاتومان بكه‌ین بزانین چی بكه‌ین بۆ هاوڵاتیان، بۆ ئاگاداربوون ئێمه له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی به‌غداد خه‌ریكی ئاماده‌كردنی چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كی كارین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ده‌رباز بین له‌م قه‌یرانه.
فرۆشتی نه‌وتی عیراق: عیراق له‌مانگی شوباتدا بڕی (98347884) نه‌وه‌دو هه‌شت ملیۆن و 347 هه‌زار و 884 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه كه 95805196 نه‌وه‌دو پێنج ملیۆن و كهسرێكی به‌رمیلی نه‌وتی بهسڕهیهو 1765032 ملیۆنێك و كهسرێك به‌رمیل نه‌وتی له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه‌و واته نه‌وتی كه‌ركوك و 288831 دوسهدوو هه‌شتاو هه‌شت هه‌زارو كهسرێك به‌رمیلی له‌ڕێگه‌ی ئۆردن یان بهئۆردنی فرۆشتوه و 488825 چوارسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت و كهسرێك به‌رمیلی گه‌یاره‌ی فرۆشتوه به بڕی 5052528118 پێنج ملیار دۆلاو كهسرێك به نرخی 37.51 په‌نجاو یه‌ك دۆلار‌و سی و حه‌ت سه‌نت به تێكرای مانگانه‌ی 3391 سێ ملیۆن كهسرێك. بۆیه بۆ مانگی سێ كێشه‌ی پاره‌ی نه‌وتی نه‌بووه. له‌هه‌مانكاتدا داهاته‌كانی دیكه‌شی له گومرگ و باج و تادوایی هه‌ر هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده داتام به‌ڕونی لهبردهست نییه به‌ڵام خهمڵاندنیك ده‌كرێت بكه‌ین بۆ داهاته‌كانی مانگی شوباتیش له هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌گه‌ر هه‌رێم ڕۆژانه 520000 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتبێت واته له ماوه‌ی مانگێكدا بڕی 15600000 پازده ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه جگه له ناردنی بهتهنكهرو بۆ پاڵاوگه‌كان، چونكه هه‌رێم بهپاڵاوگهكانیش به‌نرخی نزیك له‌جیهانی دهیفرۆشێت له‌كاتێك عیراق كه به داتای ورد لامه رۆژانه 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار به‌رمیل ده‌داته پاڵاوگه‌كان به‌نرخی پاڵپشت نزیكی 2$ .
كه‌واته هه‌رێم له‌فرۆشتنی نه‌وت به‌ته‌نها بۆری بڕی 795600000 حه‌وسه‌دو نه‌وه‌دو پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلاری ده‌ست كه‌وتوه‌و ئه‌گه‌ر داهاتی ناو خۆشی 200 ملیارێك بێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه زیاتر له ترلیۆنیك دیناری به‌ده‌ست كه‌وتوه و 441 چوارسه‌دو چل و یه‌ك ملیاری حكومه‌تی فیدراڵ كه بڕی 12 ملیاره رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ بانكی مه‌ركه‌زی (علی علاق) پێی راگه‌یاندین، ئه‌وا هه‌رێم به دڵنیایه‌وه زیاتر له (یه‌ك ترلیۆن ) و (500) ملیاری هه‌بوه له‌مانگی شوباتدا.
بۆئه‌وه‌ی بێویژدانی نه‌كه‌م له فرۆشتنی نه‌وت هه‌رچۆن عیراق تێچونی (كولفه الانتاج) بۆ هه‌ربه‌رمیلێك له نیوان 90 سه‌نت تا 14 دۆلاری هه‌یه به‌پێی قوڵی و جه‌وده‌ی نه‌وته‌كه ساڵانه بڕی 13 سیازده ترلیۆن دینار جهولات تهراخیص ده‌دات هه‌رێمیش تێچوی ده‌رهێنان ده‌دات كه ده‌وترێت له 56% پاره‌ی نه‌وت ده‌چێت بۆ قه‌رزو تێچووی كه ناڕوونی هه‌رێم ئالهمهدایه بۆ جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌موو گومانه خراپه‌كانی پێببرێت كه كه‌س نازانێت جگه ژمایه‌ك كه له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن زانیاریان هه‌یه، بۆیه هه‌میشه بڕی 395 ملیار دینار ده‌نێرنه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌شی لێدهركهین زیاتر له ترلیۆن ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌ی كوا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ یاسای بودجه‌تان نییه له 2013وه بۆماوه‌ی 7 ساڵ به‌خۆشتان ده‌ڵێن حكومه‌ت!
له ئێستادا : سه‌باره‌ت به داهاته نه‌وتیه‌كانی عیراق : 3391 سێ ملیۆن كهسرێك به‌نرخی ئه‌مڕۆ واته داهاتی مانگی ئازار كه‌ده‌گاته ده‌ست حكومه‌ت بۆ مانگی نیسان: نرخی نه‌وت برێنت له‌نێوان 69.24$ بۆ 67.25$ واته عیراق به‌كه‌متر له‌و سعره دهیفرۆشێت به ناقس 7 دۆلار (نه‌وتی خه‌فیف به ناقس 5 پێنج دۆلار‌و نه‌وتی سه‌قیل به ناقس 9 دۆلار به‌تێكڕا ده‌كاته 7$ دۆلار) واته دهیفرۆشێت به 17-18$ و تێچوی ده‌رهێنانیش به تیكڕا 9$ داده‌نێن واته عیراق بۆ هه‌ربه‌رمیلێك ته‌نها 9$ بۆ ده‌مێنێته‌وه.
3391000*9=30519000 سی ملیۆن پێنج سه‌دو نۆزده هه‌زار دۆلار بۆ یه‌ك ڕۆژ
3051900*30 ڕۆژ= 915570000 كه‌متر له ملیارێك دۆلار
*12مانگ 915570000 =10986840000 ده ملیار دۆلار و كهسرێك
پرسیار؟
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر عێراق مانگانه پێویستی به‌ته‌نها بۆ موچه پێویستی به 2986دوو ملیار‌و نۆسه‌دو هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن و كهسرێك هه‌بێت و مانگانه‌ش كه‌متر له ملیارێكی واته 915 ملیۆن دۆلاری ده‌ست بكه‌وێت ده‌بێت چی بكات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سه‌باره‌ت به داهاته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم كه مانگانه 15600000 پازدهملیۆن به‌رمیل و كهسرێك ده‌فرۆشێت، به‌هه‌مان حسابی عێراق هه‌رچه‌نده كولفه‌ی ده‌رهێنان له گرێبه‌ستی خزمه‌ت كه‌متره له‌گرێبه‌ستی شه‌راكه‌ت ،لانی كه‌م 2-3 فه‌رقیان هه‌یه واته هه‌رێم كولفه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت:
15600000*9=140400000سه‌دو چل ملێۆن چوارسه‌د هه‌زار دۆلار
140400000*2.1دینار *168480000سه‌دو شه‌ست و هه‌ش ملیار‌و كهسرێك
168480000+411000000=609480000شه‌ش سهدنۆ ملیار‌و كهسرێك
پرسیارێك بۆ هه‌رێم :
ئه‌گه‌ر به‌قه‌ولی خۆتان بڕی 881 ملیارتان ده‌وێت بۆ موچه ئێوه چی ده‌كه‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئۆفه‌ره‌كانی به‌رده‌م عیراق:
یه‌كه‌م :ده‌توانێت قه‌رزی ده‌ركی بكات.
دووه‌م : ده‌توانێت قه‌رزی ناوخۆیی بكات سه‌نه‌داتی خه‌زینه بفرۆشێت.
سێیه‌م: ده‌توانێت پاره‌ی نوێ چاپ بكات چونكه پۆشه‌ری (غگاو) هه‌یه كه 87 ملیار دۆلاره
چواره‌م: ده‌توانێت نرخی دۆلار بگۆڕێت و داهاتیكی تر به‌ده‌ست بهێنێت.
پێنجه‌م : ده‌توانێت جۆره‌كانی باج وه‌ك (باجی ئاسایی و باجی فرۆشتن و باجی نرخی زیاده) گۆڕانكاری تێدا بكات.
عیراق ده‌ست نابات بۆ موچه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
ئه‌ی هه‌رێم تۆ چی ده‌كه‌یت، بۆیه ده‌ڵێم حكومه‌تداری ته‌نها ده‌ركردنی به‌یانات نیه
بیر له بڕین و كه‌مكردنی موچه مه‌كه‌نه‌وه بیر له شتی تر بكه‌نه‌وه.
تێبینی : باسی داهاته ناوخۆییهكانم نه‌كردوه، چونكه لام ڕوون نییه چی‌یان به‌سه‌ردێت.
شەپۆلەکانی نەوا