ترەمپ بەنیازە تێچوی شەڕی ئێران بخاتە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كارۆلاین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئارەزوی هەیە وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت بكات بۆئەوەی بەشداری لە پێدانی تێچوی جەنگی ئێران بكەن.
لیڤیت وتیشی: نایەوێت پێش هەڵوێستی سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت بەڵام ئەمە بیرۆكەیەكە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پەسەند كراوەو لە داهاتودا زانیاریی زیاتری لەبارەوە دەبیستن.
وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بە باشی بەڕێوە دەچن. قسەكانی تاران لە راگەیاندنەكان جیاوازە لەوەی لە ژورە داخراوەكاندا بە بەرپرسانی ئەمریكای دەڵێن و لە كۆبونەوە تایبەتەكاندا بە چەند خاڵێكی واشنتۆن رازی بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group