هەرێم بەدزییەوە (21) هەزار کەسی دامەزراندوە!

رێبوار كەریم مەحمود

30/09/2020

_ پێش بایۆمەتری، حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (1400000) ملیۆنێک و چوارسەد هەزار موچەخۆرە".
_ کە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری تەواو بو لەساڵی 2017 حکومەت رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (1249000) ملیۆنێک و دوسەدو چل و نۆ هەزار موچەخۆرە". واتە بەهۆی بایۆمەترییەوە (151000) سەدو پەنجاویەک هەزار موچەخۆر کەمیکردوە.
_ رۆژی (20-1-2020) لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "ژمارەی موچەخۆران (1255000) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاوپێنج هەزار موچەخۆرە". واتە لەماوەی نزیکەی دوساڵدا (6500) شەش هەزارو پێنج سەد موچەخۆر زیادیکردوە.
_ رۆژی (6-5-2020) وەفدی هەرێم لەبەغدا بو، لەگەڵیان کۆبوینەوە، لەوێ ئامارێکیان دا بە ئێمەو وتیان: "ژمارەی موچەخۆران (1256850) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاو شەش هەزارو هەشت سەدو پەنجا موچەخۆرە". واتە لە چوار مانگی یەکەمی (2020) (1350) هەزارو سێسەدو پەنجا موچەخۆریتر زیادی کردوە.
_ رۆژی (28-7-2020) لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیری دارایی هەرێم وتی: "ژمارەی موچەخۆران (1270000) ملیۆنێک و دوسەدو حەفتا هەزار موچەخۆرە".
_ هەفتەی پێشو لەبەغدا لەگەڵ هەندێ کاربەدەستی حکومەتی عیراق کۆبومەوە، سەرجەمیان وتیان ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام زیاد دەکات.
ئەگەر دیقەت بدەن بەپێی ئەم ئامارانەی حکومەت بێ، بە بەردەوامی ژمارەی موچەخۆر زیادی کردوە. لە کۆتایی (2017)وە تا کۆتایی مانگی (7-2020) حکومەتی هەرێم نزیکەی (21000) بیستو یەک هەزار کەسی دامەزراندوە،
ئەمەش یەکێکە لەم سێ ئەگەرە:
_ یان حکومەت بە بەردەوامی و بەدەر لە رێنمایی و بە واستە خەریکی دامەزراندنی خەڵکە. ئەو گەنجانەشی کە چەندین ساڵە چاوەرێی هەلی کارن دەبێ زەقەی چاویان بێت.
_ یان ئەم فەوزایە ئەو قسەیەمان پشتراست دەکاتەوە کە بەردەوام وتومانە حکومەت لیستی بایۆمەتری نیەو فەوزایەو هیچ کەس بە وەزیری داراییشەوە نازانێت ژمارەی موچەخۆران چەندە!
_ یان هەردوکیانە، دامەزراندنی ژێربەژێر بەردەوامەو لەولاشەوە فەوزای نەبونی لیستی بایۆمەتری موچەخۆرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group