محەمەد باقر قالیباف: لەڕێگەی موشەكەوە دەستكەوت و مافەكانمان بەدەستدەهێنن

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە رێككەوتن و دانوستانیان لەگەڵ ئەمریكا بڵاویكردەوە، ئێران دانوستان دەكات تەنها بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر تێگەیەنێت كە لەڕێگەی دانوستانەوە نا، بەڵكو لەڕێگەی موشەكەوە دەستكەوت و مافەكانیان بەدەستدەهێنن.
وتوشیەتی: هیچ متمانەیەكیان بە بەڵێننامە یان وشەكان نییەو تەنها لە ئێستادا كردار پێوەر دەزانن، براوەی هەر رێككەوتنێك ئەو لایەنەیە كە لەڕۆژی دوای رێككەوتنەكەوە باشتر خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەكات.
جێی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، مەرجەكانی رێككەوتن ئەوەیە ئێران رازی بێت كە هەرگیز چەكی ئەتۆمی یان بۆمبی ئەتۆمی نەبێت و گەرووی هورمزیش دەبێت دەستبەجێ بە هەردوو ئاڕاستەكەدا بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group