بۆردومان و گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران سەریانهەڵدایەوەو ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، هێزە دەریاییەكانیان لە گەروی هورمز روبەڕوی چوار كەشتی بونەتەوە كە هەوڵیانداوە بەبێ هەماهەنگی تێپەڕن.
بەپێی زانیارییەكانی بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئەمریكا كە بە ماڵپەڕی ئاكسیۆسی راگەیاندوە، هێزەكانیان بۆ پاراستنی كەشتیوانی وێستگەیەكی كۆنترۆڵی درۆنیان لەناو شاری بەندەرعەباس بۆردومان كردوە، بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای پاسدارانی ئێرانیش سەبارەت بە بۆردومانەكە ئاشكرایانكردوە كە لە وەڵامی هێرشەكەی سەر بەندەر عەباس بنكەیەكی ئاسمانی ئەمریكایان لە ناوچەكە كردوەتە ئامانج كە پێیانوایە سەرچاوەی فڕینی فڕۆكە هێرشبەرە ئەمریكییەكان بوە.